ـــــــــــــــ
نەوید بەرزنجە، دکتۆرای فەلسەفەی هونەر، مامۆستای زانکۆی ئازادی پەرەند لە تاران و هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە، دوای دەرکردنی لە زانکۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم مامۆستای زانکۆیە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا حکوومەتی گەندەڵی ئاخوندی ئێران، بە ئامانجی سەرکوتکردنی ئەکادیمیستانی ئازادیخواز و لە هەمان کاتدا سیاسەتی ناشیرینی یەکخستنی زانکۆکان، مامۆستا ناڕازییەکانی لە کارەکانیان دوورخستەوە و مۆرە و بەكرێگیراوانی خۆی دامەزراندووە.