پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاوکرانی ڕاۆپۆرتێک لەسەر کوشتنی دڕندانەی کۆڵبران

بڵاوکرانی ڕاۆپۆرتێک لەسەر کوشتنی دڕندانەی کۆڵبران
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر کوژراون.
بەپێی ئەم ئامادە ساڵی ڕابردوو ٤٨ کۆڵبەر کوژراون و ٢٣٩ کۆڵبەریش لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـەی هێزەکانی سپای ترۆریستی ئێران بریندار کراون.
لەم ڕاپۆرتەدا ڕێكخراوەكە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕێگری لە چالاکی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کوشتاری کۆڵبەران بە وردی بەردەست نین و ئاماری جیاجیاش لەو بارەوە بڵاو دەکرێنەوە.
بەگوێرەی ئاماری چەند ڕێکخراوێکی دیکەی مافی مرۆڤ، ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٣٠ کۆڵبەرە.
ئەم ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەشداوە، بە گشتی و بەپێی سەرجەم ئەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، ساڵی ٢٠٢٣ خوێناویترین ساڵ بووە بۆ کۆڵبەران و لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا واتە لە نێوان ٢٠١٣ تاکوو ٢٠٢٣ کوژران و برینداربوونی زیاتر لە دوو هەزار کۆڵبەر تۆمار کراوە.

10 مانگ و 16 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوکرانی ڕاۆپۆرتێک لەسەر کوشتنی دڕندانەی کۆڵبران

بڵاوکرانی ڕاۆپۆرتێک لەسەر کوشتنی دڕندانەی کۆڵبران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن