بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، پێنج زیندانی بە ناوەکانی "مەسعوود ڕۆستەمی، مەنووچێهر(حوجەتوڵڵا) عوقابی، داریووش شوکرزادە، ناوخاس مەلەکی (مەلەک زادە) و ئەفشین محەممەدی"، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لەسێدارەدران.
ئەم ٥ زیندانییە، بە تۆمەتی دزیکردن لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی کەرەجەوە سزای لەسێدارەدران بەسەریاندا سەپێندرا بوو.