سزای داسەپاوی نامرۆڤانەی لێدانی ٧٤ قامچی لە ڕۆیا حشمەتی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لە لایەن دەزگای گەندەڵی جێبەجێکاری سزا داسەپاوەکانی ڕژیم لە ناوچەی حەوتی تاران جێبەجێ کرا. هێزە سەرکوتکەرەکان بەهۆی لابردنی سەرپۆشی خاتوو ڕویا، پێش لێدانی قامچی، بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و بەتوندو تیژی هەڵسووکەوتیان لەگەڵ خاتوو ڕۆیا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی ڕۆیا حشمەتی پاش بانگهێشت کردنی بۆ لقی یەکەمی بێدادگای گشتی ڕژیم لە ناوچەی حەوتی تاران، پێی ڕاگەیندار لە بە لێدانی ٧٤ قامچی ناڕەوا سزا بەسەریدا سەپاوە. ناوبراو پێشتریش بە هۆی پابەند نەبوونی حیجابی زۆری، لایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم حوکمی ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپابوو.
ڕۆیا حشمەتی لەم دۆسیەیەدا نووسیویەتی، ئەو کارمەندەی لقی جێبەجێکاری سزاکان هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە بە توندی قامچیەکانی لێبدات و بەهۆی پابەند نەبوون بە حیجابی زۆری دۆسیەیەکی نوێی بۆ بکاتەوە.
ئەم هاوڵاتیە کە دژایەتی حیجابی زۆری دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە ئەفسەرە ژنەکان بە زۆر سەرپۆشەکەی لەسەرکردووەتەوە و نووسیویەتی کە قامچی لە شان و پشت و کەمەر و قاچم دراوە.
ناوربرا لەدرێژەدا نوسیویەتی, من لێدانی قامچیەکانم نەژمارد، بەڵام بە ناوی ژن، بەناوی ژیانەوە، پارچە پارچە بوو جل و بەرگی کۆیلایەتی، شەوە ڕەشەکانمان کۆتایی دێت و ڕۆژ دەبێتەوە، هەموو قامچیەکان دەبنە تەور.