فەرزانە بەرزەکار، دایکی عیرفان ڕەزایی، لاوێك کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی, بەدەستی ترۆریستەکانی ڕژی لە ئاموول شەهید کرا, لە لایەن دەزگای گەندەڵ و ساختەچی قەزایی ڕژیمەوە سزای ٢٤ مانگ زیندانی، غەرامە و بێبەشكردنی کۆمەڵایەتی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو بە تۆمەتی "تەبلیغات دژی حکوومەت" ٨ مانگ زیندان و سووكایەتیكردن بە خامنەیی, ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیم, ١٦ مانگ زیندانی هەڵپسێردراوی بەسەردا داسەپا.
ناوبراو هەروەها بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ لە فەزای مەجازی" بە بڕی ١٥ ملیۆن تمەن و بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی وێنە بەبێ حیجابی زۆری لە فەزای مەحازی" بە بڕی ٥ ملیۆن تمەن غەرامە و قەدەغەکردنی ساڵێک چالاکی لە فەزای مەجازی بەسەردا سەپا.