ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك هاوكات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی لەسێدارەدانی موجاهید کوركور نووسیویەتی:
موجاهید کوركور دوای پشتڕاستكردنەوەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانەكەی لە لایەن بێدادگای باڵای ڕژیمەوە کە دوای دادگاییکردنێکی زۆر نادادپەروەرانە, مەترسیی لەسێدارەدانی لە سەرە.
دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران پێویستە هەرچەشنە پلانێک بۆ لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە دەسبەجێ ڕابگرن و ئەو سزا دژ مرۆڤانەیە هەڵوەشێننەوە.