فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتكام) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۲، هێزە عێراقییەكان مووشەكێكی کروزی ساختەی ڕژیمی ئێران و لانچێری مووشەكەكە كە نەتوێندراوە هەڵبدرێ و تەقیوەتەوەیان دۆزیوەتەوە.
سێنتکام پێداگری لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی تەقەمەنیی ڕژیمی ئێران لەلایەن تاقمە ترۆریستییەکان لە ناوخۆی عێراق و سووریە، هێزەکانی هاوپەیمانان و دانیشتوانی ناوچەکە دەخاتە مەترسی و هەوڵی بەرگری ئەو هێزانە لە هاوپەیمانەکانیان.