ئێوارهی رۆژی شەممە ٢٠ ی ژولای ٢٠ ١٩ بەرامبەر بە ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٨ له شاری لۆزان و بهبۆنهی یادی ٩٦ ساڵهی پهیمانه شومهکهی لۆزان گردبونهوهیهکی ....
ئێوارهی رۆژی شەممە ٢٠ ی ژولای ٢٠ ١٩ بەرامبەر بە ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٨ له شاری لۆزان و بهبۆنهی یادی ٩٦ ساڵهی پهیمانه شومهکهی لۆزان گردبونهوهیهکی جهماوهری لهلایهن نوێنهرایهتی بهشێک له ڕێکخراوه سیاسیهکان و کوردانی سویسهوه پێکهێنرا. کومیتهی سویسی سازمانی خهبات بهشداری لهو گردبونهوهیهدا کرد و ئهو پهیمانهیان پرۆتێستۆ و مهحکومکرد.
لەو گردبوونە جەماوەریەدا هەیئەتکی کومیتەی سویسی سازمان کە بریتی بوون لە بەرێزان کەیوان ئازەرپوور و محەمەد رەحمانی بە هەڵگرتنی ئاڵای سازمانی خەبات و کوردستان بەشدار بوون و بەبۆنەی نەوەد و شەشەمین ساڵرۆژی پەیمانی لۆزانەوە رق و بێزاری خۆیان بۆ واژۆکەرانی ئەو پەیمانە دربڕی کە بە هۆیەوە گەلی کورد بێ بەشکرا لەو مافانەی که لە پەیمانی سێڤەردا بۆی لەبەر چاو گیرابوو.
لە ساڵی ١٩٢٣ ، کۆنفرانسێک لە لایەن وڵاتانی (بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سربیا، کرواتیا، سلوانیا و تورکیا) لە شاری "لۆزان لە سویسرا" بەسترا، مەبەست لە بەستنی کۆنفرانسەکە کە بە (پەیمانی لۆزان) ناوی دەرکرد، داڕشتنەوەی سەرلەنوێی قەوارەی سیاسی و جوگرافی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، پاش ئەوەی مستەفا کەمال ئەتا تورک، سەرۆک و دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیا، بە هەوڵی دیبلۆماسی و پاڵپشتی یەکێتی سۆڤیەتی جاران توانی (پەیمانی سیڤەر) هەڵبوەشێنێتەوە.
پەیمانی لۆزان، ئەو پەیمانەیە کە کوردستانی گەورەی بۆ جاری دووەم لە دوای شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤ ی نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی بە سەر چوار پارچە دابەشکردەوە و بوو بە ژێر دەستەی دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان.
لەو رۆژەدا بە بڕیارێک، خاکی کوردستان و تێکرای دانیشتوانەکەی لە نێوان هەر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا دابەشکرا. پارچەی پێنجەمی کوردستانیش کەبە کوردستانی سوور ناسراوە، کەوتە ژێر دەستی یەکێتی سۆڤێیەتی پێشوو کە ئێستا بە ئەرمەنستان ، ئازربایجان ، گورجستان و تورکمەنستان ناسراون.