پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری كاترین كۆلۆنا بۆ کۆتایی هێنانی ڕژیمی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی له ناوچەکەدا

داواکاری كاترین كۆلۆنا بۆ کۆتایی هێنانی ڕژیمی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی له ناوچەکەدا
دەنگی خەباتی کوردستان

وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانباری ۱۴۰۲، لە پێوەندییەکی تلفۆنی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، داوای ڕاگرتنی چالاکیە ئاژاوەگێڕانەکانی ڕژیمی ئێران و گرووپە ملیشیاترۆریستیهکانی سەر بەو دەسەڵاتە, لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
کاترین کۆلۆنا، دوای وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، پەیامێکی زۆر ڕوونی بە وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران داوە و وتوویەتی: مەترسیی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکە هەرگیز بەم شێوەیە نەبووە؛ ڕژیمی ئێران و گرووپە نیابەتیەکانی دەبێ دەستبەجێ دەست لە کردەوە ناسەقامگیرانەکانیان هەڵبگرن.
وەزیری دەرەوەی فەرانسە باسی لەوە کردووە کە هیچکەس لە پەرەسەندنی گرژییەکان سوودمەند نابێت.

10 مانگ و 14 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری كاترین كۆلۆنا بۆ کۆتایی هێنانی ڕژیمی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی له ناوچەکەدا

داواکاری كاترین كۆلۆنا بۆ کۆتایی هێنانی ڕژیمی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی له ناوچەکەدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن