"کەمپەینی بەرگری لە چوار زیندانی سیاسی کورد" بە بڵاو كردنەوەی ڕاگەیەندراوێك سەپاندنی حوکمی لەسێدارەدانی سەر پێژمان فاتحی، موحسین مەزلووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباری ڕایگەیاند.
ئەم کەمپەینە ڕایگەیاندووه کە حوکمی ئێعدامی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە کورد لە دادگایەکی ساختە و کورت و فەرمایشیدا دەرچووە.
زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ئەم چوار هاووڵاتییە لەژێر فشار و شکەنجەدا بوون، لە بێ هەواڵی ڕەها و بێدەنگی میدیایی بوون و حکوومەت لە بەرامبەر دۆخیان وڵامدەر نەبووە.
ئەم سزا نامرۆڤانە و نادادپەروەرانە لە دادگایەکی ساختەچی ناکارامە لە کاتێکدا دەرچووە کە لە شوێنێکی دیكە جگە لە زیندان ڕاگیرابوون و لە مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، مافی دەستگەیشتن بە زانیاری لەسەر دۆسیەکە، مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ خێزانەكانیان بێبەش كراون.