ڕۆژی یەكشەممە ١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند، هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر دانیشتوان، پاپۆڕی شتوومەک و بەرژەوەندیی بازرگانی زیاتر لە ٤٠ وڵات هەبووە و ڕێڕەوی نزیکەی ۲۰% کەشتی گواستنەوەی لە جیهان گۆڕیوە.
ناوبراو هەروەها وتی: سەدان کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن ناچاربوونە ڕێڕەوەكەیان بگۆڕن، ئەمەش کاتی زیاتری پێویستە بۆ گەیاندنی کەلوپەلەکان بۆ شوێنی مەبەست و تێچووەکەی زیاتر دەکات، ئەم تێچووەش بۆ بەکارهێنەرانی لە جیهان دەگوازرێتەوە و زیان بە خەڵک، بەتایبەت خەڵکی هەژار و کەمدەرامەد دەگەیەنێ".