پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تاوانبارکردنی سێ کەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا, بە تۆمەتی ساختەی افساد فی الارض

تاوانبارکردنی سێ کەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا, بە تۆمەتی ساختەی افساد فی الارض
دەنگی خەباتی کوردستان

کامەران سۆڵتانی، محەممەد فەرەجی و ڕەئوف شێخ مەعروفی، سێ لاوی بەندکراو لە شاری بوکان، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە بە "افساد فی الاارض" تۆمەتبار کران، تۆمەتێکی ساختە کە حکومەتی ئێران بۆ سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەکاری دێنێت. ئەم سێ هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی گیرا و بەندکراون.
 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەم تۆمەته ساختەیە لە کامەران سۆڵتانی، محەمەد فەرەجی تەمەن ٢١ ساڵ و ڕەئوف شێخ مەعروفی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری بوکانن دراوەو ئەگەر مەترسی لەسێدارەدانیان زیاتر دەکاتەوە.
 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماوەی گرتن و لێپرسینەوە لە  ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ورمێ، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆری، توندترین شکەنجەو جەستەیی و دەروونییان لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم بەرکەوتووە.دامودەزگا ترۆریستی و سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران بە درێژەدان بە درێژکردنەوەی ماوەی گرتنەکاتیەکان و فشارخستنە سەر ئەو سێ هاووڵاتییە و سەپاندنی سزای قورس، هەوڵ دەدەن وەک ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت لە ناوەڕاستی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا بیانناسێنن.

10 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تاوانبارکردنی سێ کەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا, بە تۆمەتی ساختەی افساد فی الارض

تاوانبارکردنی سێ کەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا, بە تۆمەتی ساختەی افساد فی الارض



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن