شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی خوێندکاری کورد بە تۆمەتی ساختەی ڕەخنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ساڵمەرگی کوژرانی قاسم سولەیمانی 

گرتنی خوێندکاری کورد بە تۆمەتی ساختەی ڕەخنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ساڵمەرگی کوژرانی قاسم سولەیمانی 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممە، ٢٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەمیر ڕاهپەیکەر، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان و خوێندکاری زانکۆی پیشەسازیی ئیسفەهان، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کوژرانی ترۆریستی منداڵ کوژ, پاسدار قاسم سولەیمانی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوای گرتنی ئەو خوێندکارە کوردە لە ئیسفەهان، ناوبراو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوەو تا ئێستا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی، بێبەش کراوە.

10 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی خوێندکاری کورد بە تۆمەتی ساختەی ڕەخنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ساڵمەرگی کوژرانی قاسم سولەیمانی 

گرتنی خوێندکاری کورد بە تۆمەتی ساختەی ڕەخنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ساڵمەرگی کوژرانی قاسم سولەیمانی 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن