جێگری سەرۆکی حیزبی پارێزگارانی کانادا لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانییانی گەشتە ئۆکرانییەکە لە تۆرۆنتۆ وتی: تا ئەمڕۆ ٧٠٠ ترۆریستی سپای پاسداران توانیویانە بە شێوەیەکی یاسایی لە خاکی ئێمەدا چالاکی بکەن و بەو پارەیەی لە خەڵكی ئێرانیان دزیوە، لە ناز و نیعمەت ژیان بكەن. هەموو ئەمانە دەبێت کۆتایی پێبێت. مێلیسا لێنتسمەن زیادی کرد: یەك جار و بۆ هەمیشە سپای پاسداران دەخەینە لیستی گرووپە ترۆریستییەکانەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا جاستین ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کانادا، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانییانی فڕۆکەی پی اس ۷۵۲ لە تۆرۆنتۆ، وتی: ئێمە هێشتا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە سپای پاسداران بخەینە نێو لیستی ڕێكخراوە ترۆریستەكانەوە.