هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سیامەند مینا" و دانیشتووی گوندی "گردەبەردان" لەلایەن هێزە ترۆیستەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە مەهابادەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی, هێزێکی زۆری ترۆریستانی ئیتلاعاتی سەرکوتکەر, بەسەر ماڵی ناوبراویان داداوە و دوای پشکنینی ماڵ، ناوبراویان گرتووە و کۆمەڵێک کەرەستەی شەخسی خۆی و پێشەواـی کوڕی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەكی ورد لە هۆی گرتن یان تۆمەتی ساختە بۆ نابراو ڕوون نەکراوەتەو.