مەولەوی عەبدولحەمید، بەرنوێژی هەینی مزگەوتی مەککی زاهیدان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە کاردانەوە بە ساڵیادی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەكە لەلایەن سپای ترۆریستی پاسدارانەوە نووسیویەتی:
گیاندانی دەیان سەرنشینی بێتاوانی فڕۆکە ئۆکراینییەكە ڕووداوێکی پڕ لە ئازار و لەبیرنەکراو بوو. تەنها جێبەجێکردنی دادپەروەری و ڕێوشوێنی بێلایەنانە ئاسوودەیی بۆ ڕزگاربووان دەهێنێت، کە بەداخەوە تا ئێستا بەدی نەهاتووە.