بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە میدیاکانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران بڵاو کراوەتەو، لە سەعات یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممه ۲۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, شەڕێکی چەکداری بۆ ماوەی سێ سەعات لە نێوان چەکدارانی بەلووچ و هێزە بەکرێگیراو و خۆفرۆشەکانی ڕژیم لە بنكەی بیدلید لە ڕاسك ڕوویداوە. که بەپێی زانیاریەکان لەم شەڕەدا، ئەمیرحسێن حسێن ئابادی، یەکێک لە هێزە نیزامییەكانی حكوومەت کوژراوە.
دوای هێرشەکە، گرووپی "جەیشولعەدل" بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان، بەرپرسایەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. جەشولعەدل ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی تاکتیکیدا خەساری گیانی و ماڵیی زۆر بەر ئەو بنکەی ڕژیم کەوتووە کە دواتر بە وردەکارییەوە ئاشکرایان دەکەین.