پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کڕیاری ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە 111ملیۆن بۆشکە نەوت.

رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کڕیاری ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە 111ملیۆن بۆشکە نەوت.

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵێک کە شیرکەتێکی بەدواداچوونی نەوت هەڵگرەکان خستویەتیە بەر دەستی رادیۆ فەردا، رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کریاری ئێران لە نەوت هەڵگڕەکانی لەن

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵێک کە شیرکەتێکی بەدواداچوونی نەوت هەڵگرەکان خستویەتیە بەر دەستی رادیۆ فەردا، رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کریاری ئێران لە نەوت هەڵگڕەکانی لەنگەر گرتوو لە کەنداوی فارس یا دەوروبەری،لە مانگی ژانویەی پێشوو،،گەیشتۆتە 56 ملیۆن بۆشکە نەوت،بە پێی ئاماری شیرکەتی بەدواداچوونی نەوت هەڵگرەکان، کپلێر،رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کڕیاری ئێران لە نەوت هەڵگرەکان بە پێی یەکەم رۆژەکانی مانگی مەی (سێ مانگ پێش) کە ئامریکا لێخۆشبوونی نەوتی بۆ کریارانی ئێران وەستاند،دوو بەرانبەر بووە.جگە لە پاشەکەوتی نەوت لە دەریادا، ئامارەکانی کپلێر پیشانی دەدا کە ئێران لە ئێستادا 55.5 ملیۆن بۆشکە نەوتی دیکە لەدامەزراوەی ووشکی ناوخۆیی یا دەرەوە(دامەزراوەی دالیان و جینجوو چین)پاشەکەوت کردووە کە لەچاو سێ مانگی پێش،۱۱ملیۆن بۆشکە نەوت زیادی کردووە.
ئێران تەنیا لە مانگی پێشوودا 3ملیۆن بۆشکە نەوت لە دامەزراوەی جینجۆ چینی پاشەکەوت کردووە.کپلێر دەڵێ ئێران چی دیکە نەوت هەڵگری وەهای نیە بۆ پاشەکەوت کردنی نەوت.بەڵام هێشتا لە ووشکی دا دەتوانێت نەوتی زیاتر پاشەکەوت بکا.وردەکاری ئامارەکانی کپلێر پیشانی دەدا رێژەی تڕانزیتی ئێران لە بازاڕە نێودەوڵەتیەکان نزیکەی 2.8ملیۆن بۆشکە نەوت لە مانگی مەی پار(کاتێ کە ئامریکا لە بەرجام هاتە دەرەوە) کەمی کردووە.


5 ساڵ و 3 مانگ و 20 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کڕیاری ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە 111ملیۆن بۆشکە نەوت.

رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کڕیاری ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە 111ملیۆن بۆشکە نەوت.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن