پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, ئاگر لە یەکێک لە کۆمەڵگە بازرگانییەکانی نیشتەجێبوون لە شاری ساری سەر بە پارێزگای مازەندەران کەوتەوە.
هەروەها لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکەدا سێ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە ژووری فریاکەوتن. تا ئێستا وردەکاری و سەختی برینەکانی ئەو کەسانە نەخراوەتە بەردەست.