بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوارشەممە شەو فریار ئەمینی پوور لاوێکی خەڵکی شاری سەقز و پاڵەوانی وەرزشی موی تای، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لەووڵاتی تایوان گیانیدا.
فەریار چەندین جار ئەندامی هەڵبژاردەی پاڵەوانەتی ئێران بووە و پاش شکستپێهێنانی زۆرێک لە ڕکابەرە پیشەگەرەکانی موی تای، لە گەورەترین ڕێکخراوە پیشەگەرەکانی شەڕی موای تای پلەی چوارەم و حەوتەمی بەدەستهێناوە.
جێی باسە کە ئەم لاوە خاوەنی دایک و باوکێکی بەساڵاچووە و لەڕێگەی ئەم وەرزشە بژێوی خانەوادەکەی دابین دەکرد.