بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار ۱٤۰۲ی هەتاوی, زیندانییەک بە ناوی مەیسەم حەبیبی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزلاباد) لە سێدارە درا.
جێی باسە، یەکێک لە کەسوکاری ئەم بەندکراوە وتویە "مەیسەم حەبیبی ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست گیرا و دواتر لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها دەوترێ هەتا ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە میدیاکانی ڕژیم ڕانەگەیەندراوە.