میچ مەکكانل، ڕێبەری کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە گەڕاندنەوەی متمانەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پێویستی بە وەڵامدانەوەی پتەو و بوێرانە بە ئاژاوەگێڕی و سەرەڕۆییەکانی ڕژیمی ئێران هەیە.
ناوبراو وتی واقعیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە پەیوەندیدارەکان تەنیا بۆ ئیسرائیل نییە.
مەککانل دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئێران بە ئاژاوەگێڕ و هێرشبەر بۆ سەر ئەمریکا و هاوبەشەکانی ناوبرد و پێداگری لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەو دەسەڵاتە پشتیوانی ماڵی و سەربازی خۆی بۆ ترۆر دابین نەكات, ترۆریزم و ئاژاوەگێڕی و کوشتنی کەسانی بێتاوان تا ڕادەیەکی زۆر کەم دەبێتەوه.
مەککانل هەنگاوی یەکلاکەرەوە لەم بارەوە بە پێویست دەزانێت و ئەم بابەتە بە "سێ ساڵ پاشەکشە"ی حکوومەتی ئێستای ئەمریکا ناو بردووە.