پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی 27 کۆڵبەر لەماوەی مانگێکدا

کوژران و برینداربوونی 27 کۆڵبەر لەماوەی مانگێکدا

خەباتمێدیا: لەماوەی مانگی ژوئیەدا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، یان بریندار کراون.

خەباتمێدیا: لەماوەی مانگی ژوئیەدا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، یان بریندار کراون.
بەپێی راپۆرتێک کە ناوەندی هەواڵدەری هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠ ١٩ دا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و کوردستان کوژراون یان بریندار کراون، کە زیاتر لە ٩٢٠ªی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزاتمیەکانی رژیم بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠  کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی کوژران یان برینداربوونی کۆڵبەران:
تەقەی راستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٢٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
کارەساتی سروشتی: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە ٤٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ورمێ‌: ٢١ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٧ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار).


5 ساڵ و 3 مانگ و 20 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و برینداربوونی 27 کۆڵبەر لەماوەی مانگێکدا

کوژران و برینداربوونی 27 کۆڵبەر لەماوەی مانگێکدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن