شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی دووبارە کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر 

هێرشی دووبارە کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر 
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

دژەترۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی,  درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەترۆری کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، سەعات شەش و پەنجا دەقەی ئێوارە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لە یاسادەرچووكانی سەر بە ڕژیمی ئێران بۆ بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نێردرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشە درۆنییەکان بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر زیادیان کردووە، و بەو هۆیەوە چەند جارێک گەشتەکان لەو فڕۆکەخانەیە ڕاگیراون.

10 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دووبارە کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر 

هێرشی دووبارە کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن