مامۆستا عەلیمەردان لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا بیرەوەرییەکانی ژیانی تاکەکەسی و هونەریی خۆی دەگێڕێتەوە و لە کتێبێکدا دەیاننووسێتەوە.
ئەم کتێبە بریتییە لە ئەزموونی شەستی حەفتا ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانی یەکێک لە کۆڵەکە بنەڕەتییەکانی موسیقای کوردی.
بە خوێندنەوەی ئەو بیرەوەرییانەدا دەردەکەوێ کە مامۆستا عەلیمەردان تەنیا دەنگخۆش و مەقامبێژ نەبووە، بەڵکوو هەوڵی داوە بە شێوەیەکی زانستی و بنەڕەتی شارەزای موسیقا و هونەری گۆرانی ببێ و خۆی پێی بگەیەنێ.
گەڵای پایز جودا لەوەی بیرەوەریی ژیانی تاکەکەسی و هونەریی مامۆستا عەلیمەردانە، مێژووی مۆسیقای کوردیشە. هەوڵێکی بەرچاوە بۆ ئەوەی مامۆستا بیروڕا و ڕەخنەی خۆی لەسەر مۆسیقای کوردی بخاتە ڕوو و هەروەها بڕگەیەکی گرینگ لە مێژووی موسیقای کوردییش بگێڕێتەوە و تۆماری بکا.