پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر پێگەی حوسییەكان

هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر پێگەی حوسییەكان
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمەریکا جارێکی دیکە پێگەکانی حوسییەکانی لەنێو خاکی یەمەن بە مووشەکی تۆماهۆک بۆردوومان كردەوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکام) بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، بە مووشەکی تۆماهۆک هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی حوسییەکان لەنێو خاکی یەمەن کە سیستەمی راداری تێدابووە و، وێرانیان کردووە.
سێنتکام ئاماژەی بەوەش داوە، حوسییەکان کە گروپێکی ترۆریستی سەر بە دەسەڵاتدارنی ئێرانن, ٣٨ جار بەبەکارهێنانی مووشک و درۆن هێرشیان كردووەتە سەر کەشتیییە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوور.
هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، هێرشی ئەمجارەی ئەمەریکا بۆ سەر حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بووە و، بەبەراورد بە هێرشەکانی ١٢ی مانگی زایینی، کەمتر بووە.

10 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر پێگەی حوسییەكان

هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر پێگەی حوسییەكان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن