خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە 9ی گەلاوێژ، خەزێنەداری ئامریکا محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشی گەمارۆکانەوە.
خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە 9ی گەلاوێژ، خەزێنەداری ئامریکا محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشی گەمارۆکانەوە.
کارناسان دەڵێن: ئەم خستنە ناو لیستەی گەمارۆکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتێک، نمونەیەکی بێ پێشونەیە. ئەم بارودۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە رژیمی ئاخوندی تا چ راددەیەک لەناو گۆشەگیرکردنی جیهانیدا نقوم بووەو هیچ رێگەیەکی هاتنەدەرەوەی نیە.
هەروەها دەرخەری ئەوەشە کە هەموو هەوڵەکانی دەزگای فریوی ئاخوندی و لابیە مماشاتگەرەکان، ئەوانەی دەیانهەوێ وا نیشان بدەن کە گوایە لایەنێک لە رژیمدا( کە زەریف نیشاندەری ئەوە) بوونی هەیە و جێگەی وتوێژە، بەتەواوی بێ کاریگەر و سوتاوە و رژیم ئیتر توانایی هیچ جۆرە مانۆرێکی شەیتانانەی لەو بوارەدا نەماوە.
ئەم بارودۆخەش زیاتر نیزامی ئاخوندی لە خاڵی مەرگ و لەناوچوونی کۆتایی لەلایەن لێدانی کوشندەی راپەرینەکانی خەڵک نزیکتر کردۆتەوە.