لەیلی مەهدەوی دایکی سیاوەش مەحمودی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا سەبارەت بە تێکدانی گۆڕەکە و لابردنی گوڵەکان و دڕاندنی وێنە و ساڵیادی لەدایک بوونی کوڕەکەی ڕاگەیاند.
ناوبراو داواکارە بە پێداگری کردن لەسەر ئەوەی کە ئەم جۆرە کارانەی بەکرێگیراوانی ڕژیم ئاخوندی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نابێت، دەشڵێت: "گۆڕی سیاوەش هەمیشە بە گوڵ و ڕووناکی داپۆشراوە و هەمیشە دەدرەوشێتەوە، چونکە ئەو شەهید کرا و بە نەمری دەمێنێتەوە.
هەر لەو پەیوەندیەدا ڕاپۆرتی لابردنی وشەی "شەهید" لە سەر گڵکۆی سەیدمحەممەد حوسێنی، یەکێکی دیکە لە قوربانییانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕیی ژن، ژیان، ئازادی لە سەقز، لە لایەن بەكرێگیراوانی حكوومەتەوە ڕاگەیاندراوە. سەیدمحەممەد حوسێنی یەکێکە لە ناڕازییانی خەڵکی سەقز کە لە ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١, لە ئەنجامی "لێدان بە باتۆم لە پشتی سەری" و "لێدانی دەرزی هەوا" لەلایەن ترۆریستە سەرکوتكەرەكانی ڕێژیمەوە شەهید کرا.