پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بریندارکرانی ۷ کۆڵبەر لە سنوری نەوسوود لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

بریندارکرانی ۷ کۆڵبەر لە سنوری نەوسوود لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی سەرکوت و پەلاماری کۆڵبران لە کوردستان, پارسا زوڵفەقاری، هادی مەنسووری و بورهان موزەفەری، سێ کۆڵبەری خەڵکی ڕەوانسەر و ئەکبەر ڕازنەهان، دلاوەرفەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی، خەڵکی گوندی (تین) سەر بە شاری پاوە لە سنووری نەوسوود، لەلایەن ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لەم سنورە بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەر و جینایەتکارەکانی ڕژیم بەفیشەکی ساچمەیی، لە سنوری نەوسوود ئەم سێ کۆڵبەربریندار کراون.
هاوکات شەوی هەمان ڕۆژ، ئەکبەرڕازنەهان، دلاوەرفەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی و ئەرکان ناوانگ نادیار، خەڵکی (تین)، بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی هێزە سەرکوتکەرەکانی مەرزی نەوسوود بەسەختی بریندار کران و دواتر گوازرانەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکان.

10 مانگ و 8 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندارکرانی ۷ کۆڵبەر لە سنوری نەوسوود لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

بریندارکرانی ۷ کۆڵبەر لە سنوری نەوسوود لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن