وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ کە پشتیوانی دارایی دەسەڵاتی ئاخۆندی ئێرانی بۆ حوسییەکان، لەبەر هێرشە بێوچانەکانیان لەدژی بازرگانی جیهانی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن زیانی زۆری داوە. هەر بۆیە فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی داراییەكانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (اوفك) ڕایگەیاند، چوار کەشتی و دوو کۆمپانیای دیکەی خستۆتە لیستی سزاکانەوە.
ئۆفك; ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی سزادراون بەشدارییان لە گواستنەوەی کەلوپەلی ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە سەعید جەمال و تۆڕەکەی کە ئاسانکاری دارایی حوسییەكان بووە، كردووە.