ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان دادوەند"، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "بادیناوێ"ی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی ڕژیم بۆ سەری, ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆن, دژ بە حکوومەتی ئێران"، سێ ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێندراوە.