کۆڵبەرێک بە ناوی "نەبی وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ، تەمەن ٢٧ ساڵ بە تەقەی ترۆریستە چەکدارەکانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
ئەم هێزە بەکرێگیراوانهی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. شایانی باسە کە نەبی وەیسی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.