پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگواستنی پەرهام پەروەەی بۆ زیندانی ئێرانشار

ڕاگواستنی پەرهام پەروەەی بۆ زیندانی ئێرانشار
دەنگی خەباتی کوردستان

پەرهام پەروەری، یەکێک لە بەندکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی ژن، ژیان، ئازادی، بەبێ ئاگاداریی خانەوادەکەی و بە نهێنی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی ئێرانشار ڕاگواێزراوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ساڵێك و چوار مانگی لە بەندکرانی ناڕەوای بەسەر بردووە، پێشتر لە لایەن لقی ٢٨ی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە تاران, ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورمزگان و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا بوو.
پەرهام پەروەری لە ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن بەکرێگیراوانی سەرکوتکەری ڕژیم گیراو لەلایەن بێدادگای ئەمنیەتی ڕژیم لە زیندانی ئێڤین بە "موحارەبە" تۆمەتبار کرابوو.
ئەم لاوە کوردە ناڕازییە تەمەن ٢٦ ساڵە، پاڵەوانی مەلەوانییە و دەرچووی ئەندازیاریی میکانیکی زانکۆی سەنعەتیی ورمێیە.

10 مانگ و 7 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگواستنی پەرهام پەروەەی بۆ زیندانی ئێرانشار

ڕاگواستنی پەرهام پەروەەی بۆ زیندانی ئێرانشار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن