ئیمان حەسەنوەند، هاووڵاتیی لووڕ و خەڵکی شاری خورەم ئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لە لایەن سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستەوە لە تاران گیرابوو، لە ژێر ئشکەنجەی ئەم دامەزراوە سەرکوتكەرەدا گیانی دا. ئەمە بە دووەم حاڵەتی كوشتنی حكوومەتی له ماوەی کەمتر له یازده ڕۆژی ئەم دواییە دایە.
ئیمان حەسەنوەند تەمەن ٣٠ ساڵ، دوای ١١٤ ڕۆژ لە گرتن و بەندکرانی لە ژێر شکەنجەی بکووژە بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی ڕژین لە تاران، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، گیانی داوە.
هەروەها دەوترێ کە دەزگا ترۆریست و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم پەیوەندییان بە خانەوادەی ئەم لاوە کردووە و سەبارەت بە شێوازی كوشتنی كوڕەكەیان هەڕەشەیان لێی کردوون.