خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆیی لە ملبۆرن: گەرمبوونی زەوی دەبێتە هۆی زیاد بوونی مردنی مرۆڤەکان.
خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆیی لە ملبۆرن: گەرمبوونی زەوی دەبێتە هۆی زیاد بوونی مردنی مرۆڤەکان.
لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم کارەساتە لە چەند دەیەی داهاتوو دا، رێگە لە زیادبوونی گەشەی گونجاو، بەدخۆراکی و برسیەتی رۆژانە و کەمبونەوەی هۆشی منداڵان دەگرێت.
رۆژنامەی ئینگلیسی گاردیەن نووسیویەتی:راپۆرتێک کە بەم دواییانە بڵاوکراوەتەوە،ئاماژەی بە مەترسیەکانی گۆرانی ئاو هەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان و بەتایبەتیش منداڵان کردووە.
لەو راپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە گۆرانی ئاو و هەوا لەئێستادا وەک یەکێک لە هۆکارەکانی مردنی مرۆڤەکان ئەژمار دەکرێ.
لە راپۆرتەکەدا هەروەها پێشبینی ئەوەش کراوە کە ئەم قەیرانە لە چەند دەیەی داهاتودا، دەبێتە رێگر لەبەردەم گەشەی گونجاو، برسێتی و بەدخۆراکی رۆژانە و کەمبونەوەی هۆشی منداڵان.