شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی ١٣ زیندانی لە یەک ڕۆژدا

لەسێدارەدانی ١٣ زیندانی لە یەک ڕۆژدا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان, ڕژیمی مرۆڤ کوژی ئاخوندی ئێران, لە ڕێگەی دەزگای گەندەڵ و جینایەتکاری قەزایی حکومەت, تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا سێزدە زیندانییان لە ژێر ناوی “بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر" لە سێدارە دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان, بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، لانیکەم سێزدە زیندانی لە زیندانەکانی قزڵحەسار و ناوەندی کەرەج لەسیدارە دراون کە لەم نێوەندەدا، ناوی حەوت لەو زیندانییانە بریتی لە ئەکبەر تاج، حوجەت میری، حامد نەزەری، ئەحمەد لەتیفی، و محەممەد عەلی (ناوبانگ نادیار)، هادی نەزەری و عەلی میری، پشتڕاستکراوەتەوە.
ئەم حەوت زیندانییە پێشتر لە لایەن سیستمی قەزایی گەندەڵی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانه بە "تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر" حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.

10 مانگ و 8 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسێدارەدانی ١٣ زیندانی لە یەک ڕۆژدا

لەسێدارەدانی ١٣ زیندانی لە یەک ڕۆژدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن