ڕۆژی یەکشەممه ۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, ئیستگەی کارەبای ناحیەی عەین عیسا لەشارى کۆبانی لەلایەن درۆنەکانی تورکیەوە بۆردوومان كراون و به‌هۆیه‌وه ئیستگەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت و کارەبای ناوچەكه‌ش به‌ته‌واوى پچڕاوه.
جگە لەوەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیە خاڵێكى پشکنینی هێزە ئەمنییەکانیان لەباشووری قەزای عەین عیسا بۆردوومان كرد و تا ئێستاش وردهكاریى زیانه‌كانى ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه".
هەروەها توركیە به‌درۆن هێرشی كردووەتە سەر ناحیەی دیربێسی، سەر بەکانتۆنی حەسەکهو و به‌هۆیه‌وه ماڵێك كراوه‌ته ئامانج و دوو منداڵ و ژنێك بریندار کراون.