وریا غەفووری; لە ستۆری خۆی لە ئینستاگرام پیرۆزبایی ئیلاهە محەممەدی و نیلوفەر حامیدی, دوو ڕۆژنامەنوسی بەندکراوی سیاسی, بە بۆنەی ئازادبوونیان لە زیندان کرد.
هەروەها ئەمجەد ئەمینی; باوکی شەهید ژینا ئەمینی لە پەیامێکی تایبەتدا بەبۆنەی ئازادکرانی ئەم دوو ڕۆژنامەوانە بوێرە نووسیویەتی: لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم ئازادییە بەنرخە لە ئێوە و خانەوادەی بە پەرۆش و سەبردارتان دەکەم.
ناوبراو نوسیویەتی: خاتوونانی ئازیز، نیلووفەر حامدی و ئیلاهە محەممەدی، هەواڵی ئازادبوونتان دوای چوار سەد ڕۆژ خۆڕاگری لە زیندان و دوور بوون لە خانەوادەکەتان، هەموومانی دڵخۆش کرد. لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم ئازادییە بەنرخە لە ئێوە و خێزانە بە پەرۆش و سەبردارەکەتان دەکەم.
ئیلاهە محەممەدی و نیلووفەر حامدی، دوو ڕۆژنامەوانن کە دوای ڕووماڵ كردنی پرسەی ژینا ئەمینی گیران و بەندکران و دوای حەڤدە مانگ ڕۆژی یەکشەممە ۲۴ی بەفرانبار, بە دانانی بارمتە ئازاد كران.