دوو كۆڵبەری لاو بە هۆی فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزە ترۆریست و سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی، دوو كۆڵبەری لاو بە ناوەکانی "ئارەش کەریمی و نەوید ئەعزەمی" خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی فڕێدانی بەرد بەسەریاندا لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کراون.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی بەركەوتنی بەرد بە سەری ئەو دوو کۆڵبەرەدا سەریان بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.