بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، هێزە بەکرێگیراو و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم, هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی گوڵشاری چابەهار کە بووە هۆی پێکدادان و تەقەکردن و لانیکەم سێ هێزی بەکرێگیراوی نیزامی حکومەت بریندار بوون.
دەگوترێ هێزە سەرکوتکەر و خۆفرۆشەکانی ڕژیم, یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی گوڵشاریان گەمارۆداوە و دەستیان بە تەقەکردن کردووە، کە لەگەڵ تەقەی ئەو کەسە چەکدارە بەرەوڕوو بوونەتەوە و دوای ململانێیەکی توند، سێ کەس". لەو بەکرێگیراوانه بریندار بوون و كەسە چەكدارەكە توانی لە گەمارۆکە ڕزگاری بێت”.
دەوترێت ئەو کەسەی لەناو ماڵەکەدا گەمارۆ درابوو، توانیویەتی هەڵبێت و بەکرێگیراوە ئەمنییەکانی ڕژیم بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەشوێنیدا دەگەڕێن.