ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, لەسەر ڕێگەی سەقز- بۆكان، لە نزیک گوندی كوچەك، پێكدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و ڕێگا مەرگەكانی كوردستان بۆ جارێكی دیكە قوربانیی لێكەوتەوە بوە هۆی برینداربوونی سێ كەس.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، لەم ڕووداوەدا ٣ كەس بریندار بوون، كە دۆخی تەندروستیی یەكێكیان ناجێگر ڕاگەیێندراوە.
جێی ئاماژەیە، ناستانداردی ڕێگاوبانەكان و خراپیی كوالێتی ئۆتۆمبێلەكان و لە هۆكارە سەرەكییەكانی زۆربوونی قوربانییەكانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران بە تایبەت كوردستانن.