محەممەد حەیدەری; بەڕێوەبەری کەمپی چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە لێنگروود کە لە زینداندا بوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە.
میدیاکانی سەر بە دەسەڵات بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخەنەڕوو باسیان لەوە کردووە کە ناوبراو بە هۆی سەکتەی دڵ مردووە!
ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا نهێنیی گیاندانی ٣٤ کەس لە کاتی ئاگرکەوتنەوەی گوماناویی کەمپی لێنگروود لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵووەی ئەمساڵدا ڕوون نەکراوەتەو.