ئیلاهە محەممەدی و نیلوفەر حامیدی، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی کە لە هەواڵی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لەلایەن حکوومەتەوە بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا کەمتر لە ٢٤ سەعات بەسەر ئازادکردنیان تێپەڕیوە، دیسان لەلایەن سیستمی گەندەڵ و ساختەچی قەزایی ڕژیمەوە دۆسیەی نوێ بۆیان ساز کراوە.
ئەم دوو ڕۆزنامەوانە كە دوای زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژ لە بەندکران و شکەنجەدان و زیندانیکردن، بە شێوەی كاتی و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرابوون، لە لایەن سیستمی قەزاییەوە تۆمەتبار کراون بە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری و داسەپاوی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە.
پێدەچێت ئەمە بیانووی نوێی داموزگاکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم بێت بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە ئازایە قورستر بکات و سزایەکی قورستر بەسەریاندا بسەپێنێت!