پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر شاری هەولێر بەتوندی مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر شاری هەولێر بەتوندی مەحکوم دەکات
دەنگی خەباتی کوردستان

هاونیشتمانیانی کوردستان!
هێز و لایەنە ئازادیخوازەکان!

سپای پاسدارانی ترۆریست بۆ جارێکی دیکەو, لە شەوی ۲۵ لە سەر ۲۶ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بەرانبەر بە ۱۵ بۆ ۱۶ی ژانویەی ۲۰۲۴ی زایینی, هێرشی موشەکی کردوەتە سەر هەریمی کوردستان و شاری هەولێری پێتەختی کردوەتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشە ترۆریستیە بە داخەوە بازرگان و سەرمایەدار, پێشڕەو دزیی و چەند كەسی دیكە لە ئەندامانی خانەوادەكەی شەهید و دەیان كەسی دیكە بریندار کراون. ئەم کردەوە قێزەونەی دەسەڵاتداریی گەندەڵ و دژە مرۆڤی ئاخوندی ئێران, پێشێل کرانی بێ ئەملاوئەولای سەروەری هەریمی کوردستان و عێراقی فیدرال و جینایەت دژیی خەڵكی كوردستانە. 
دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران کە هیچ مەشروعیەتی لەنێو خەڵک دا نەماوەو لە ئاژاوەگێڕیە جیهانیەکانی دا سیاسەتەكانی شکستێ هێناوە, بەم جۆرە کردەوانە بەنیازە پایه لەرزۆکەکانی حکومەتەکەی بەهێز پیشان بدات و لەلای ئەو بڕە خۆفرۆش و بەکرێگیراو وە فریوخواردوەکانی حکومەتەکەی بێ‌ بنەمایی و ناڕەوایی بوونی بشارێتەوە. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران, ویڕای سەرەخۆشی و هاودەردی لە گەڵ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان،  تەندروستی بۆ بریندارانی هێرشە ترۆریستیەكەی سەر هەولێر لە خوای گەورە داواكارەو بە توندی جینایەتی ئەو دەسەڵاتە مرۆڤ کوژە مەحکوم دەکات و  ئەو تاوانەی ئاخوندەكان بە دژمنایەتی ئاشكراو بێ‌ پاساوی بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان دەزانێ‌. 
ئاشكرایە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بە هەموو هەوڵ تواناو بە بیانوی جۆراوجۆر، سەروەریەکانی ئەم هەرێمە پێشێل دەکات و بە كردەوە دزێوەكانی، هەوڵدەدا ناکارامەیی خۆی و قەیرانە ناوخۆییەکانی بشارێتەوە. 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکات کە کۆتایی بەهەرجۆرە نەرمی نواندن لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بێنن و پشتیوانی گەلانی ئێران بكەن بۆ ڕووخاندنی ئەو ڕژیمە چەوسێنەرە، تا گەلانی ئێران و گەلانی ناوچەكەو جیهان ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیانەوە ببینن.

بڕۆخێ ڕژیمی ترۆریست پەروەری ئاخوندی 
سەرکەوی خەباتی ڕەوای دژ بە داگیرکەر

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۲۶ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی

10 مانگ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر شاری هەولێر بەتوندی مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر شاری هەولێر بەتوندی مەحکوم دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن