خەباتمێدیا: دیاردەی خەوتن لەناو ماشیندا، یەکێکی دیکەیە لەو دیاردانەی کە لە ئێستادا لەناو خەڵکی ئێراندا بڵاوە، و شارەداری تارانیش ئەو حاڵەتەی پشتراست کردۆتەوە.
خەباتمێدیا: دیاردەی خەوتن لەناو ماشیندا، یەکێکی دیکەیە لەو دیاردانەی کە لە ئێستادا لەناو خەڵکی ئێراندا بڵاوە، و شارەداری تارانیش ئەو حاڵەتەی پشتراست کردۆتەوە.
هۆکاری ئەم دیاردەیەش گەرێنراوەتەوە بۆ خراپی باری ئابوری و نەبوونی توانایی دانی کرێ ماڵ.
یەکێک لەو کەسانەی کە ئەم دیاردەیە بۆتە بەشێک لە ژیانی لە ئێستادا و هەروەها شۆفیری تاکسیشە، بەم شێوەیە دەدوێØ› من لە شاری خۆمان کارم دەکرد ماڵم هەبوو ژیانی خۆمم هەبوو تۆزێک شەرایەت سەخت تر بوو مەجبوور بووم بێمە تاران بە ماشین کار بکەم. پێویستیم بەماڵ نیە چونکە خەرجی هەیە من هاتووم لێرە کار بکەم، چونکە جێگەیێکی قەرەباڵغە و خەڵک هاتووچۆ دەکەن و تا بەیانی موسافیر هەیە، ئەمنیەتی هەیە و مورتاحم. بگەمە هەر شوێنێک کە کۆتا مەسیرم بێت و ماندوو بم پارکێک دەدۆزمەوە یا لە دەورووبەری فڕۆکەخانەکان یا ترمیناڵەکان و ئەو شوێنانەی کە شەوو رۆژ خەڵک هاتووچۆی تێدا دەکات، یان لە ناو ماشینەکەم دەخەوم یا لەسەر کورسی پارکەکان. بە دو سێ حەفتە جارێکیش دەچمە ماڵەوە. لە تاراندا بەم دۆخەی کە خۆیان باسیان کرد کە یەک کەس دەبێ ۸ملیۆن داهاتی هەبێ من کە توانای ئەوەم نیە ،ماشینێکم بە قیست کڕیوە مەجبوورم بەم ماشینە کە هەم شوێنی کارکردنمە و هەم شوێنی ژیانم، خۆم بژێنم.
هەموو شتێکم لە ناو ماشینەکەم دایە زۆر جار پۆلیس دەڵێ چی دەکەی، کارت چیە؟بۆچی وەستاوی؟
ئەو شۆفێرە تاکسیە هەروەها دەڵێتØ› رۆژێک کەسێک هات کە ریشی هەبوو لە شیشەی ماشینەکەی دا کوتی شیشەی ماشینەکە بدە خوارەوە بینیم دوو کەسی دیکەش خەریکن دێن زوو شوێنەکەم جێ هێشت و رۆیشتم، بەڵام تەئکیدم لەوەی کە دەیانویست دزیم لێ بکەن زۆر لەم شتانە پێش دێت، بەسەر خۆیشم هاتووە ئەمانە و پۆلیسیش دێت. دوو لەسەر سێی ئەو پارەی پەیدای دەکەم دەینێرمەوە بۆ ماڵەوه نە دەتوانم هاوماڵێکم هەبێ نە تاقەتی هاوماڵیم لەگەڵ کەس هەیە، هەمووی دەنێرمەوە بۆ ماڵەوە یا دەیکەمە خەرجی ماشینەکەم.