پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای بەندکران و دوورخستنەوه بۆ سەر فاتمە تەدریسی و مریەم جەلال حوسێنی

سەپاندنی سزای بەندکران و دوورخستنەوه بۆ سەر فاتمە تەدریسی و مریەم جەلال حوسێنی
دەنگی خەباتی کوردستان

فاتمە تەدریسی و مریەم جەلال حوسێنی، کە لە کاتی کۆبوونەوەی پەروەردەکاران و مامۆستایانی ناڕازی لە تاران گیرابوون, لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی و بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە کەرەج, هەریەک ٦ ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپێندراوە.
 ئەم دوو هاووڵاتییە بەچەند تۆمەتی ساختە وەک فێڵکردن و هاندانی خەڵک بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەت, تەبلیغات دژی بە ڕژیم, سووکایەتیکردن بە خامنەیی و پێکهێنانی گروپێک بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش, تۆمەتبار کراون.
ناوبراوان لە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە گیرابوون و لە ڕۆژی ٦ی خەرمانان بۆ زیندانی کەچۆوی شاری کەرەج گوازرانەوە و تا ئێستاش لەم زیندانەدا ماون.

10 مانگ و 4 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای بەندکران و دوورخستنەوه بۆ سەر فاتمە تەدریسی و مریەم جەلال حوسێنی

سەپاندنی سزای بەندکران و دوورخستنەوه بۆ سەر فاتمە تەدریسی و مریەم جەلال حوسێنی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن