حکوومەتی پاکستان هێرشەكەی ڕژیمی ئێرانی بۆ سەر پاكستان پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی حکومەتی ئێران بۆ سەر پاكستان، دوو منداڵ گیانیان داوە و چەند منداڵێکی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان باسی لەوە كردووە، "هێرشەکان دەستدرێژیی بێبنەمان بۆ سەر سەروەریی ئاسمانی پاکستان پیداگری لەوەشکردەوە، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران قبوڵکراونین و ڕەنگە دەرئەنجامی چاوەڕوان نەکراوی لێبكەوێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی بلووچستان، هەڕەشەن بۆ سەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەو حکومەتە و ئیسلام ئاباد.
هاوكات لەگەڵ هێرشی سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، چەند درۆن و مووشەکێکی دوورهاوێژی ئاڕاستەی پاکسان کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سپای ترۆریستی پاسداران "بنکەکانی گرووپی هێزەکانی جەیشولعەدلی-یان لەنێو پاکستان کردووەتە ئامانج".