دوای شەش ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوون، تەرمی سێ شاخەوانی تیمی کاویانی نەغەدە، دۆزرانەوە.
محەممەد ڕۆیان، موحسین عەزیزی و ڕەزا کایشی، ئەو سێ شاخەوانە بوون کە بەهۆی ڕنوو، لە ژێر بەفر کەوتبوون.
ئەو شاخەوانانە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە چیای "ڕندۆڵە" بە هۆی كەتنە ژێر ڕنوو، بێسەروشوێن ببوون.