پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی دوو لاوی خەڵکی مەریوان

گیرانی دوو لاوی خەڵکی مەریوان

خەباتمێدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەناوەکانی حەمدی ئەختەرکاوان، و شاهۆ ئەختەرکاوان، پاش گیرانیان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراون.

خەباتمێدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەناوەکانی حەمدی ئەختەرکاوان، و شاهۆ ئەختەرکاوان، پاش گیرانیان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراون.
هەواڵدەری کوردپا: رۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، "حەمدی ئەخترکاوان" خەڵکی گوندی "بڵبەر" لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
"شاهۆ ئەخترکاوان" حەوتووی رابروو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو.
ئەم دوو لاوە مەریوانییە پاش دەسبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەپێوەند بە چارەنووسی ئەم دوو لاوە کوردە لەبەردەستدا نییە.


5 ساڵ و 3 مانگ و 19 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی دوو لاوی خەڵکی مەریوان

گیرانی دوو لاوی خەڵکی مەریوان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن