بە داخەوە هەواڵم پێی گەیشت كە كاك محەممەد ڕۆیان،كاك ڕەزا كایشی و كاك موحسین عەزیزی،سێ شاخەوانی تیمی کاویانی نەغەدە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
ئەو سێ شاخەوانە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا لە چیای "ڕندۆڵە" كەوتبوونە ژێڕ ڕندووی بەفر،بەڵام كاربەدەستەكانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەكەدا كەمترین هاوكاری خەڵك و شاخەوانە گیرخواردوەكانیان كرد, بەڵام لەو ماوەدا خەڵكی تێكۆشەرو تیمەكانی شاخەوانی و تێكۆشەرانی ناوەندە مەدەنیەكان لە زۆربەی شارەكانی كوردستانی ئێران و خەڵکی ئاواییەکانی زمێ و ئاڵکاوێ، لە گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئەو شاخەوانانە دەوری بەرچاویان گێڕا.
بە بۆنەی گیان لەدەستدانی موحسین عەزیزی،ڕەزا كایشی و محەممەد ڕۆیان، بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات, سەرەخۆشی بە خانەوادەی ئەو سێ شاخەوانە تێكۆشەرەو خەڵكی شاری نەغەدەی سەربەرز ڕادەگەێنم.هەروەها سپاس و قەدردانی بە خەڵكی تێكۆشەری ئاواییەكانی زمێ و ئاڵكاوی و خەڵكی شنۆ و شارەكانی دیكەی كوردستان كە بەوپەڕی دڵسۆزی لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا بە خەمی چارەنووسی شاخەوانەكانەكانەوە بوون پێشكەش دەكەم.
دوامەنزڵی هەر سێ شاخەوانی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێ
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
چوارشەممە ۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۲ كۆچی خۆری